Free Download Ncesoft Flip Book Maker 3.6.10

درووست کردنی پەرتووکی دیجیتاڵی بە چەشنی پەرتووکەکانی ئێستا, کە بکرێ لاپەرەکانی هەڵبدرێنەوە لە کەمتر نەرمەواڵەیێک دا هەن. زۆربەی ئەو نەرمەواڵانەی کە هەن، توانایی بەرهەمهێنانی گۆڤاری دیجیتاڵیان هەیە بەڵام بە شێوەیێکی ساکار ئەو ئیمکانە دەستەبەر دەکەن. Ncesoft Flip Book Maker ئامرازێکی بواری درووستکردنی گۆڤاری دیجیتاڵیە بە توانایی هەڵدانەوەی لاپەرەکانی. ئەم ئامرازە بە پشتگری کردن لە هەموو چەشنەکانی تێکنۆلۆژی بۆ تەراحی و هەروەها بە هەبوونی زۆر تەرحی ئامادە, لە چوونەدەر دا باشترین کەیفییەت ئاراستەی بەکارهێنەر دەکات کە لە چەشنی خۆی دا بێ هاوتایە، چوونکە لە زۆر لایەنەوە بە نیسبەت ئامرازەکانی وێنەی خۆی جیاواز کارەکان رادەپەرێنێ.
هەبوونی تەرحەکانی وەک ئاڵبۆمی زەماوەند، گۆڤاری ئلێکترۆنی, گۆڤاری کریسمەس، کاتالۆگ بۆ کۆمپانیاکانی پرۆپاگەندە کردن و چەندین مۆدێل تەرحی دیکە دەستی بەکارهێنەر بۆ خوڵقاندنی ئاڵبۆمێکی دیجیتاڵی ئاوەڵاتر دەکات. چوونە دەری بەربڵاوی ئەم ئامرازە یارمەتیدەرێکی جێی بایەخە هەتا بەکارهێنەر بتوانێ بە کەڵک وەرگرتن لێی، فایلی چوونە دەرەوە لە نێوان خزم و دۆستانی بۆ دیتن دابنێت. چوونەدەری وەک exe, html, swf وسکرین سیوێر هێندێک لەو چوونەدەرە گرینگانە بە هەژمار دێن...!

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 22,6 MB
File ver : 3.6.10
File format : Exe
Date added : Aug 17, 2014
Last viewed : ...... Aug 17, 2014
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  XP32/64 / Vista32/64/ 7 / 8                           
Free Download
Free Download

Free Download Nitro Pro 7.5.0.26

کەم کەس هەن کە لە گەڵ فۆرمەتی بەناوبانگی بواری کتێب و بەڵگەنامەکانی ئلێکترۆنیکی واتە پی دی ئێف ئاشنا نەبن و نەیناسن. بێ گوومان ئەم فۆرمەتە بووە بە فۆرمەتێکی جیهانی و تەواوی دونیا پی دی ئیف وەک فۆرمەتێکی پێشرەو لە بواری راگوێزتن و بەرێوەبردنی بەڵگەنامەکانی ئلێکترۆنیکی پەسەند کردووە. پی دی ئێف بە هەبوونی زۆر هۆ توانیویێتی جێی خۆی وەک یێکەمین بژاردەی بەکارهێنەران بکاتەوە. پی دی ئێف وەک DOC یان فۆرمەتەکانی باوی دیکە نییە کە بە هاسانی درووست بکرێت و یان دەسکاری بکرێت. بۆ درووستکردنی ئەم فۆرمەتە دەبێ قۆناخەکانی تایبەت بە خۆی تێپەر بکرێت.
یێکێ لە رێگاکانی درووستکردنی بەڵگەنامەکان بەم فۆرمەتە دامەزراندنی ئامرازی ئەم بوارەیە کە بە هۆی درووستکردنی دەرنووسگەر(Printer*)ی گریمانەکی(Virtual*) کە دەتوانێ بە فۆرمەتەکانی دیکەی وەک DOC بگۆڕێتە سەر PDF. هەڵبژاردنی ئامرازێکی باش لەم کاتە دا زۆر دژوارە، چوونکێ لە هەر بوارێک دا بە سەرنجدان بە بەرەو پێش چوونی دونیای پێژمێری و ئامرازەکانی، دەیان و بگرە سەدان ئامرازی بەناوبانگ هەن، کە لەم بوارەش دا بۆ بەرێوەبردن و درووستکردنی فۆرمەتیPDFـیش بەم شێوازەیە.
بە ناوبانگترین ئامرازی ئەم بوارە بەرهەمی کۆمپانیای Adobe واتە Adobe Acrobatـە. گەورەترین گرفت بۆ زۆرێک لە پێژمێری بەکارهێنەران هەبوونی قەبارەی زۆری ئەم ئامرازەی کۆمپانیای Adobeـە کە بۆشاییێکی زۆر لە بیرگە و پەپکە رەقەی سیستەم داگیر دەکات. بۆ وێنە وەشانی ١٠ی ئەم ئامرازە بۆ دامەزراندنی تەواو نزیک بە ٢ گیگابایت بۆشایی پێویستە.
Nitro PDF Professional ئەم ئامرازەیە کە دەتوانێ تەواوی ئەو کارانەی کە Adobe Acrobatئەنجامیان دەدات وە ئەستۆ بگرێ و بە خێراییێکی زۆر بەرز، بە وتەی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر٣٠٠قات پتر لە Adobe Acrobat کە خێراییێکی جێگەی سەرنج پێدانە هەڵدەستێ بە راپەڕاندنی کارەکان. گرینگترین تایبەتمەندی ئەم ئامرازە کە دەتوانین هێمای پێ بکەین ئەوەیە ئەم ئامرازەش دەتوانێ بە درووست کردنی دەرنووسگەری گریمانەکی هەڵبستێ بە گۆڕینی زۆرێک لە فۆرمەتەکان بۆ سەر پی دی ئێف. ئەم ئامرازە توانایی هەیە کۆمەڵێک لە بەڵگەنامەکانی پی دی ئێف Combine بکات، فایلەکانی پێ دەسکاری بکرێ، لە بابەت پاراستن وەشەی تێپەڕ بوون لە سەر بەڵگەنامەکان دابنرێت، فۆرمەتی پی دی ئێف بگۆرێتە سەر فۆڕمەتەکانی دیکە و لە کۆتایی دا گرینگترین تایبەتمەندی ئەم پێشاندانی بەڵگەنامەکانە بە خێراییێکی زۆر بەرز. بۆ ئەوەی بتوانن بەڵگەنامەکان بە باشترین چۆنیێتی لە ٣٠٠ فۆرمەتەوە بکەنە سەر فۆرمەتی ۆی دی ئێف و بتوانن هەڵبستن بە دەسکاریکردن و چاپکردنی بەڵگەنامەکان، ئەو ئامرازە باشترین بژاردەیە کە دەتوانن هەڵیبژێرن. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-پێشاندان بە خێراییێکی بەرز و ئیمکانی دەسکاریکردنی بەڵگەنامەکانی پی دی ئێف
-توانایی گۆڕینی ٣٠٠ فۆرمەتی جۆراوجۆر بۆ سەر فۆڕمەتی پی دی ئێف
-توانایی گۆڕینی بەڵگەنامەکان بۆ سەر فۆرمەتەکانی دیکەی وەک وێنە و فۆرمەتی DOC
-توانایی پشکنین(scan*)ـی بابەتەکان بە هۆی پشکنەر (scanner*) و گۆڕینیان بە سەر پی دی ئێف
-گۆڕین تەنیا بە کرتەکردنێک لە ئامرازەکانی کۆئامرازی ئۆفیس
-توانایی تێکەڵ کردن(Combine*) و بە یێک کردنی چەند بەڵگەنامەی پی دی ئێف
-دانانی وشەی تێپەڕ لە سەر بەڵگەنامەکان بۆ پارێزگاریکردن
-دابەش کردنی بەڵگەنامەکان و توانایی چاپکردنیان
-توانایی دانانی سەردێر و ژێردێر، هەروەها دانانی لۆگۆ بۆ بەرگریکردن لە Copyright
-هاوبەشی پێکردنی Sharing*))بەڵگەنامەکان
-توانایی ئەنجامدانی کرداری نەقاشی لە سەر بەڵگەنامەکان
-گۆڕینی رەنگ و تیشکی بەڵگەنامەکان
-توانایی ئاڵوگۆر کردنی وێنەکانی ناو بەڵگەنامەکان وەک رەش کردنەوە، گۆڕینی سایز، سووڕاندن، جێگۆڕکردن و...
-دەرهێنانی بابەتەکان یان وێنەکان لە ناو بەڵگەنامەکان دا بە شێوەی جیا جیا
-گوونجان لە گەڵ تەواوی وەشانەکانی ئۆفیس
-پشتگریکردن لە Javascript
-هاوئاهەنگی تەواو لە نێوان Office Word و PDF
-هەبوونی توانایی Save as و هەروەها Find بۆ گەڕان لە ناو بەڵگەنامەکاندا
-و...

:زانیاری پتر لە سەر ئامراز
License : Free
Publisher : Click here
File size : Free
File ver : 2.38
File format : 87 Kb
Relaseted : Oct 25, 2012
Last viewed : ...... Oct 25, 2012

Free Download
Free Download

Free Download Focus Photoeditor 6.4

Focus Photoeditor ئامرازێکی پیشەیی(Professional*) دەسکاریکردنی وێنەیە کە هاوکات لە گەڵ سوک بوونی قەبارەکەی، زۆر توانایی سەرنجراکێش دەنێتە بەردەست بەکارهێنەرەکانی. ئەم ئامرازە بە رواڵەتێکی جیاواز لە حاست ئامرازەکانیتر، بژاردەیێکی زۆری وەک دەسکاریکردنی پیشەیی وێنە، هەبونی توانایی پێداچوونەوە و بەرێوەبردنی وێنە و ئیمکانی درووستکردنی ئاڵبۆمی وێنە بۆ سەر لاپەرەکانی وێب و...هەیە.
کاریگەری و بڕاشەکانی جێگیر لەم ئامرازە دا دەتوانن دەستی بەکارهێنەر بۆ خووڵقاندنی باشترین ئاڵوگۆر لە سەر وێنە ئاوەڵا بکات و یارمەتیدەرێکی باش بن بۆ ئەم ئاڵوگۆرانە. ئەم وەشانە و هەروەها وەشانەکانی پێشتری ئەم ئامرازە، توانایی گوونجان لە گەڵ گشت کامێراکانی رەنووسی(Digital*) دا هەیە کە ئەم کردەیەش خۆی دەتوانێ یارمەتیدەرێکی باش بێ بۆ دەسکاریکردنی وێنەکان. خێرایی دەسکاریکردن و چارەسەری وێنەکان لەم ئامرازە دا زۆر لە سەرە و جێی ئاماژە پێکردنە.
لە تواناییەکانی تری جێگیر لەم ئامرازە دا بەرهەم هێنان و تەراحی وێنە بە شێوەی نەقاشی، درووستکردنی کاوێر بۆ هەر چەشنە سی دی ـیێک و تەراحی لۆگۆ و...بە شێوەی پیشەیی دەکرێ ناو بەرین. لەم وەشانە دا کە پتر لە ٣٠ی پاڵێو(Filter*)ی لە خۆ گرتووە، دەتوانێ بژاردەیێکی زۆر باش بێ بۆ خووڵقاندنی کاریگەری لە سەر وێنەکانتان. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-بەکارهێنانی هاسانی ئامراز
-پشتگریکردن لە تەواوی فۆرمەتەکانی باو
-توانایی دەسکاریکردنی پیشەیی وێنەکان بە هەبوونی ئیمکاناتی زۆر
-هەبوونی خێرایی زۆر بەرز بۆ دەسکاریکردن و رێکخستنی وێنەکان
-توانایی ئاڵوگۆر کردنی رەنگەکان بە هاسانی
-هەبوونی پتر لە ٣٠ پاڵێو(Filter*)، براش، کاریگەری لە ئامراز دا
-توانایی چاپکردنی وێنەکان
-توانایی تەراحی و نەقاشی کردن
توانایی تەراحی کاوێر بۆ هەر چەشنە سی دی ـیێک
-ئیمکانی تەراحی کردنی ئاڵبۆمی وێنەی رەنووسی بۆ ماڵپەرەکان
-ئیمکاناتێکی زۆر بۆ ئاڵبۆمەکانی وینە
-هەبوونی رواڵەتێکی سەرنج راکێش
-پشتگریکردنی حاڵەتی چین(layer*)لە کاتی دەسکاریکردنی وێنەکان دا
-گوونجانی تەواو لە گەڵ نوێترین کامێراکانی رەنووسی (Digital*)دا
-توانایی تەراحی کردنی لۆگۆ
-توانایی بەرێوەبردنی و پێداچوونەوەی وێنەکان
-و...

فەرهەنگۆک:
 
*Professional : پیشەیی  
*Filter       : پاڵێو       
*Digital      : رەنووسی        
*layer        : چین
فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد
زانیاری پتر لە سەر ئامراز:
 
font size   :       23.34
file ver    :       2.3.6.234
file format :       exe
Home page   :       Click her
relaseted   :       23.12. 2011
last update :       12.03.2012
System Requirements: Win LogoMicrosoft® Windows: XP / Vista / 7

Free Download

Free Download Luxand Blink Pro v2.4

Luxand Blink ئامرازێکی بە ناوبانگە کە بە کەڵک وەرگرتن لێی دەتوانن قفڵێکی پاراستنی زۆر بەهێز و پێشکەوتوو لە سەر سیستەمەکەتان دابمەزرێنن کە کلیلەکەی تەنیا نیشاندانی روخساری ئێوەیە بۆ چوونە ناو سیستەم. ئیتر پێویست ناکات لە کاتی چوونە ناو سیستەم وشەی تێپەربوون بەکاربهێنن، وەیان لە سکێنەری قامک کەڵک وەربگرن. بەم ئامرازە تەنیا پێویستە بۆ چەند چرکەیێک چاو لە وێبکام بکەن و دوایێش دەبینن کە قفڵی سیستەم کراوەتەوە.ئەم ئامرازە زۆر جێی مەتمانەیە و لەو دا لە تێکنۆلۆژی زۆر پێشکەوتووی Biometric کەڵک وەرگیراوە و هەروەها بە ئۆلگووریتمی زۆر ئالۆز تەیار کراوە.
یێکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە هەبوونی توانایی ناسینەوەی روخسارە بە شێوازی جۆراوجۆر. بۆ وێنە رەنگە ئێوە لە ماوی حەوتوو دا قژتان کورت کردبێتەوە یان رەنگتان کردبێ، یان لە کاتی چوونە ژوور دا لە چاویکلکە یان لێنز کەلکتان وەرگرتبێ, ئەم ئامرازە دیسان دەتوانێ روخسارتان بناسێتەوە و قفڵی سیستەمتان لە سەر دەکاتەوە.یێکێکی تر لە تواناییەکانی ئەم ئامرازە کە جێگای ئاماژە پێکردنە پاشەکەوت کردنی ئەو رووخسارانەیە کە ویستوویانە لە نەبوونی ئێوە دا قفڵی سیستەم بکەنەوە. و هتد

Product Details:

License : Program+Keymaker
Publisher : Click here
File size : 20,3 MB
File ver : 2.4
File format : zip
Date Added : 02/08/2012
Last viewed : ...... Sep 05th 2014
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  Xp / Vista / 7                            
Free Download

Free Download Wondershare PPT2Flash Professional

Wondershare PPT2Flash Professional یێکێ لە سەرنجراکێشترین و هەروەها بەکەڵکترین کۆنڤێرتکەرەکانە کە دەتوانێ بۆ هێندێک لە بەکارهێنەران هێندێک کات زۆر گرینگ بێ، چوونکە ئەو ئسلایدشۆیانەی کە بە پاوێرپۆینت درووست کراون، دەتوانێ بگۆرێتە سەر فۆرمەتی فلاش، هەتا وێرای ساکارتر بوون لە ئیجرا دا، بە هاسانیش بەرگری بکرێ لە کۆپیکردنەکانی نایاسایی. هەر چەند ئەم گۆڕانە لایەنی باشی تریشی هەیە، بەڵام هەر ئەم دوو کردەوەیە بەسە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێ بۆ پێشکەش کردنی هەرچی باشتری تەرحەکانیان، لە ئسلایدشۆیەکانی پاوێرپۆینت کەڵک وەربگرن، کەمێک بە ئەمنییەتی زیاترەوە تەرحەکانیان بۆ نمایش دابنێن.
ئەم ئامرازە وێرای توانایی گۆڕینی فۆرمەت، ئیمکاناتی لاوەکی تریشی هەیە کە دەتوانێ یێکجار زۆر بەکەڵک بێ، وەک توانایی ئیمکانی لکاندنی تەرحی ئامادە بۆ فلاش لە دەرچوونگە دا، ئیمکانی هەڵبژاردنی تەرحی پلەیر بۆ فلاش، توانایی گۆڕین لە چۆنیێتی دا و زۆر شتی جۆراوجۆر لە کاتی گۆرین دا و هێما بە خاڵی تر بکەین.
ئامرازی PPT2Flash Professional رواڵەتێکی ساکار بەڵام سەرنج راکێشی هەیە. بە پێی هەبوونی قەبارەی مامناوەندی دەتوانێ زۆر بەکەڵک بێ، خێرایی لە گۆڕینی ئسلایدشۆیەکان بایەخێکی زۆری هەیە کە لەم ئامرازە دا رەچاو گیراوە. بە داگرتنی نوێترین وەشانی ئەم ئامرازە توانیوتانە پارێزراوترین رێگا بۆ بەرگری کردن لە کۆپی کردنی نایاسایی هەڵبژێرن. هێندیک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-خێرایی بەرز لە گۆڕین دا
-هاسان لە بەکارهێنان دا
-توانایی رێکخستنی تەواوی خاڵەکان لە کاتی گۆڕین دا
ئیمکانی هەڵبژاردنی تەرحی پلەیری فلاش
-گوونجان لە گەڵ وەشانە جۆراوجۆرەکانی پاوێرپۆینت
-توانایی لکاندنی تەرحە جوانەکانی فلاشی ناو ئامراز
-هەبوونی چەندین بژاردەی جۆراوجۆر لە کاتی گۆڕین دا
-و...
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  XP / Vista / 7

Free Download
Free Download

Free Download StepShot

هاوشێوە کردنی ئامرازەکان بۆ راهێنانی باشتری بەکارهێنەران بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازێکی دیکەی پیشەیی ئاکامی باشتری لێ دەکەوێتەوە. StepShot یێکی لە نوێترین و سەرنجراکێشترین ئامرازەکانی تازە پێگەیشتووە کە بە ئیمکاناتە تێر و پڕەکەی دەتوانێ بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی راهینان، چێژی زیاتر بدات بە بەکارهێنەرەکانی. ئەم ئامرازە بەهێزە جٶرێک تەراحی کراوە کە بەکارهێنەر دەتوانێ بە کەڵک وەرگرتن لێی لە تەواوی پێشانگەر((Monitor* یان ئەو ئامرازانەی کە لە حالی ئیجرا دان، فیلم بە چۆنیێتی زۆر بەرز هەڵبگرێتەوە وهەروەها بە لکاندنی کاریگەریەکان لە سەر فیلمەکە بەکارهێنەر باشتر لە مەبەست تێ بەگەیێنرێت.
هەبوونی رواڵەتی سەرنجراکێشی ئامراز، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن هاسان پەیوەندی بە ئامرازەوە بکەن و هەر بەهاسانیش بەکاری بهێنن. پاشەکەوت کردن بە فۆرمەت و چۆنیێتی دڵخواز لە تواناییەکانی بەرزی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێت. زۆر بە هاسانی دەکرێ فۆرمەت و چۆنیێتی هەڵبژێردرێ کە بتوانرێ لە گەڵ شوێنگەلی وەک ماڵپەرەکان هاوئاهەنگی تەواوی هەبێت. گۆڕین بە فۆرمەتەکانی وەک GIF ، HTML ، PDF و ...دەستی بەکارهێنەران پتر ئاوەڵا دەکات بۆ پاشەکەوت کردنی بەڵگەنامەکان و...! هەروەها دوای درووستکردنی فیلم دەکرێ بە کەڵک وەرگرتن لە ئیمکاناتی جێگیر لە ئامرازی StepShot دا کاری دەسکاری کردنیش راپەرێنین. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئامراز بە کورتی بریتین لە:
-ئیمکانی بەرهەم هێنانی فیلمی راهێنان
-توانایی درووستکردنی فیلمی راهێنانی هەنگاو بە هەنگاو (Step-by-Step)
-هاسان لە بەکارهێناندا
-لکاندنی کاریگەری جۆراوجۆری دەسکاریکردن بۆ فیلمەکانی بەرهەم هاتوو
-خێرایی مامناوەندی ئامراز لە کاتی بەکارهێناندا
-توانایی گۆڕین و پاشەکەوتکردن بە فۆرمەتەکانی باو
-توانایی دەسکاریکردن دوای بەرهەنهێنانی فیلم بە توانایی Undo و Redo بێ سنوور
-توانایی هاوبەشیپێکردنی دەرچوونگە((Output*لە راژە((Service* سەرهێڵ((Online*ــەکاندا -و...

File Size :  36.80MB File Ver :  4.0.1 Last Updated :  July 25th 2012 Last viewed :  August 12st, 2012 File Format :  Exe Home page :  Click here License:  
System Requirements: Win Logo
 Microsoft® Windows:  98 / ME / 2000 / XP / Vista / 7

Free Download


Free Download

Free Download Plato DVD Ripper v13.03

دەرهێنانی فایل لە ناو دی وی دی یەکان کە کرداری Rip کردنی پێ دەڵێن، ئەمرۆ کە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە بەکارهێنەرانە. کۆپی فایلەکانی ناو دی وی دی یەکان کە ئاسایی بۆ فیلمەکان بە کار دەهێنرێ تەنیا بە کرداری Rip کردن جێ بە جێ دەکرێت، هەروەها بۆ فۆرمەتەکانی دەنگیش هەر وایە
Plato DVD Ripper Professional ناوی نەرمەواڵەیێکە کە بە پشتیوانی لە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی رەنگ و دەنگ لە توانای دایە هەر چەشنە فیلمێک بە شێوەی ویدئۆ بە کەیفییەتی بەرز و بە فۆرمەتی دڵخواز لە ناو دی وی دی یەکان دەربهێنێ و بۆ ئیجرای هاسانتر لە سەر پەپکەرەقەی(هارددیسک) سیستەم کۆپی بکات.
پشتیوانی لە رێکخستنە چەند ناوەکی یەکان بۆتە هۆی خێراتر بوونی چەند قات، کەیەکێکە لە تواناییەکانی ئەم نەرمەواڵەیە.ئەم ئامرازە لە توانای دایە هەتا ئەو دی وی دی یانەی کە بە شێوەکانی جۆراوجۆر قفڵ کراون، کۆپی بکات. دوو حالەت بۆ ئەم نەرمەواڵەیە تاریف کراوە کە بەکارهێنەر دەتوانێ لە حاڵەتی هەوەڵ دا زانیارییەکان بە هەمان شێوە کە لە دی وی دی یەکاندا هەن کۆپی بکات، و لە حاڵەتی دووهەم دا بە کەڵک وەرگرتن لە شێوەی DVD player mode لە کاتی ریپ کردن دا گۆرینی فایلەکان بە فۆرمەتی دڵخوازی ویدئۆیی بە ئەنجام بگەیێنێ.

File Size:  10,1 MB
File Ver:  13.03.01
Release Date:   September 2nd, 2011
File Format:  exe
Home page:  Click here
License:   Serial
System Requirements: Win Logo
Microsoft® Windows:  2000 / XP / Vista / 7

Free Download


Free Download

Free Download Folder Protect 1.9.2

Folder Protect نەرمەواڵیێکی زۆر بە هێزە بۆ پاراستنی زانیارییە نهێنی یەکان، فایلە کەسی یەکان، درایوەکان و هەروەها بەرنامەکان. ئێوە بەم ئامرازە بە هێزە دەتوانن لە سڕینەوەی زانیاریەکانی خۆتان و هەروەها ئیزنی نووسین و دەست وێراگەیشتنی کەسانی تر بە زانیارییەکانتان بەرگری بکەن. ئەم ئامرازە فایلەکانتان دەشارێتەوە کە لە چاوی کەسانی تر بپارێزرێت و هەر وەها بە دانانی وشەی تێپەربوون لە سەر فۆلدێر و زانیارییەکان، دەست وێراگەیشتنی کەسانی تر بەرتەسک بکەن.جێگەی سەرنج پێدانە کە بە سڕینەوەی نەرمەواڵەکەش هەموو زانیارییەکانتان هەر پارێزراو دەمێنێتەوە و هەر تەنیا خۆتان دەستتان پێی رادەگات. بە دابەزاندنی ئەم ئامرازە ئیتر نیگەرانی زانیارییەکان و ئاڵ و گۆریان لە لایەن کەسانی ترەوە نابن.Folder Protect بە بوونی بژاردەی جۆراوجۆر یارمەتیتان دەکات کە پارێزگاری تەواو دابین بکەن بۆ هەموو ئەو شتانەی کە بۆتان گرینگە کەس نەتوانێ دەسکاریان بکات و بیانبینێ یان لە سەریان بنووسێ و یان بیانفەوتێنێ. ئەم نەرمەواڵەیە لە پاش لکێنراوەکانی ژێرەوە پشتیوانی تەواو دەکات: *.avi, *.gif, *.jpeg, *.bmp, *.mp3, *.wmv, *.mpeg, *.doc, *.mpg, *.jpg, *.pdf, *.psd, *.ai, *.flv, *.xls, *.wma, *.docx, *.ppt, *.pptx, *.htm, *.html, *.php, *.css, *.cpp, *.asp and *.js و...
تێبینی:دوای داگرتنی ئامراز لە سەر Crack کرتە بکەن کە بەشێوەی رار پێچراوەتەوە. پاشان بە کرتەکردن لە سەر Lic بە بێ سنوور Folder Proteck بەکار بهێنە.

File Size:  3.5MB
File Ver:  1.9.2
File Format:  Exe
Release Date:  February 06, 2012
Home page:  Click here
License:   Crack
System Requirements: Win Logo
 Microsoft® Windows:  XP 32-bit, XP 64-bit, Vista 32-bit, Vista 64-bit, 7, 2000 and is compatible on all file systems like FAT, FAT32 and NTFS

Free Download
Free Download

Free Download Studio V5 LogoMaker v4.0

لۆگۆ و هێماکان یێکێ لەو بابەتانەیە کە هەرتاک و کۆمەڵ و گروپێک بۆ ناساندنی خۆی بەکاری دەهێنێ. زۆربەی کۆمپانیاکانی پێژمێری گەورەی جیهان هێمای تایبەتی خۆیان هەیە کە هەر کاتێک بەکارهێنەر چاوی پێی دەکەوێت بە بێ ئەوەی بزانێ ناوەرۆکەکەی چیە، دەزانێ بەرهەمەکانی کام کۆمپانیای پێژمێرین. هەڵبەت ئەوە تایبەت بە کۆمپانیاکانی پێژمێری نین، بەڵکو تەواوی ئەو دەزگا بەرهەم هێنەرانە بە گەورە و بچووک را دەگرێتەوە هە تا دەگا بە دام و دەزگا و ماڵپەرەکان و هتد...!
بۆ تەراحی لۆگۆیێکی سەرنجراکێش و جوان ئامرازی زۆر هەن کە دەتوانین کەڵکیان لێ وەربگرین. یێکێ لەو ئامرازانە Studio V5 LogoMaker ـە کە بۆ ئەم مەبەستە هاتۆتە بەرهەم. ئامرازێکی بەهێز و پڕ لە تەرحی ئامادەیە کە تازە کارێکیش دەتوانێ بەکاری بهێنێ و جوانترین لۆگۆی پێ درووست بکات. تەراحی هەر چەشنە وێنەی تەبلیغاتی زۆر جوان، تەراحی وێنەگەل بۆ بەکارهێنان لە بەشەکانی جۆراوجۆری ماڵپەرەکان و...لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بەهەژمار دێن کە تێیدا گوونجێنراوە. بەم ئامرازە دەتوانین بە ئەوپەڕی کەیفییەت لۆگۆ و هێما درووست بکەین کە لە ئاکامدا کەمترین قەبارەی هەبێ.
گونجان لە گەڵ هەموو جۆرە فۆرمەتێکی وێنەیی و پاشەکەوتکردنیان بە ئەندازە و فۆرمەتی دڵخواز، ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە گشت Object تەکانی وەک نوسڕاوە، وێنە و هێما و بەکارهێنانی هاسان، بەشەکانی تری ئەم ئامرازە پێک دەهێنن. توانایی هەبونی کێشان و بەردان ( Drag & Drop* ) لە زۆر شوێندا دەتوانێ یارمەتیێکی باش بێ بۆ کارهاسانی پتر و خێرایی زیاتری چوونە پێشی کارەکان. ئەم ئامرازە ڕیزە ئامارێکی جێی سەرنجی هەن کە باسکردنیان بە پێویست دەزانرێت وەک: هەبونی ٤٠،٠٠٠ فۆنت، ١٠٠،٠٠٠ وێنەی خۆرایی وێرای ١،٥٠٠ تەرحی ئامادە، بێجگە لە هەبوونی ٦،٠٠٠ Object لە هەر چەشنە فایلێک، و...کە خۆی دەتوانێ خووڵقێنەری بیرۆکەی جیاواز بێ بۆبەکارهێنەران. هێندێک لە تایبەتمەندی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-هەبوونی پتر لە ١،٥٠٠تەرحی ئامادە بە توانایی دەسکاری کردنیان
-هەبوونی پتر لە ٦،٠٠٠ Object لە گشت فایلەکان
-ناوبژی سەرنجراکێشی بەکارهێنان
-هاسان لە بەکارهێنان دا
-هەبوونی توانایی کێشان و بەردان
-ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە ئاراستەبڕ(Vector*) و دەسکاریکردنیان
-هەبوونی زیاتر لە ٥٠ کاریگەری(Effect*)بۆ نوسراوەکان
-هەبوونی نوسراوەگەلی سێ رەهەندی
-پاشەکەوتکردن بە فۆرمەتی دڵخواز
-ئەوپەڕی کەیفییەت لە پاشەکەوتکردن دا
-گوونجان لە گەڵ گشت فۆرمەتەکانی وێنە
-هەبوونی پتر لە ٤٠،٠٠٠فۆنتی خۆڕایی
-هەبوونی پتر لە ١٠٠،٠٠٠وێنە لە ناو ئامراز دا
-و...

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 173.13 MB
File ver : 4.0
File format : exe
Date Added : Dec 11th 2009
Last viewed : ...... Nov 28th 2012
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows: XP / Vista / 7                            
Free Download
Free Download
فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد

* Computer : پێژمێر
* Drag & Drop : ڕاكێشان و فڕێدان
* Vector : ئاراستەبڕ
* Effect : کاریگەری
***************

Free Download Mytoolsoft Watermark Software v2.8.1


ئەم پرۆگرامە زۆر سانا یە بەلام زۆر بە توانا کە دەتوانن لە ماوەی چەند چرکە ساتێک وێنەکانتانی پێ مارک دار بکەن و ئارم و لۆگۆی دڵخوازی خۆتانی پێوە بلەکێنن یان بە نووسین لە سەر وێنەکان ئەو کارە راپەرێنن و هەر وەها پشتگری دەکات لە زۆربەی فۆرمەتە وێنەییەکان وزۆر کرداری تریشی هەن کە کەریگەری ئەم پرۆگرامە دەسەلمێنێ.

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 532KB
File ver : 2.8.1
File format : exe
Date Added : Jan 9, 2012
Last viewed : ...... Nov 25th 2012
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  2000 / 2003 / XP / Vista / 7                            
Free Download
Free Download

Free Download EmEditor Professional v11.0.5

EmEditor Professional ناوی رێکخەرێکی بابەتە کە بە شێوەی شارەزاییانە و بەئیمکاناتێکی زۆر بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەر بۆ رێکخستنی بابەتەکانیان هاتۆتە بەرهەم. لەم نەرمەواڵەیە دا هەر جۆر ئامرازی رێکخستن و نووسین جێگیر کراوە. بەهێزی ئەم ئامرازە بۆ کردنەوەی بەڵگەکانی بابەت و نووسراوە بە قەبارەی زۆرەوەیە.ئەم بەرنامەیە لە توانای دایە پڕ قەبارەترین فایلی نووسراوە لە کەمترین کات دا بکاتەوە.جێگەی سەرنجە کە ئەگەر سیستەمی بەکارهێنەری ئەم ئامرازە ١ گیگابایت بیرگەی ئەسڵی بێت، ئەم ئامرازە لە توانای دایە کە فایلێکی ٤گیگابایتی ئیجرا بکات. لە نووسخەی ٦.٠٠ی ئەم ئامرازە دا کاتی بارکردنی فایلێکی پرقەبارە بە لانی زۆرەوە ٣ خولەک و ٥٤ چرکە بوو، کە لە نووسخەی ٧.٠٠ی ئەم ئامرازە ئەم کاتە بۆ ١٣ چرکە دابەزێنراوە. هەروەها کاتی جێگرەوە و پاشەکەوتکردنی بابەت لە ٩ خولەک و٥ چرکە بۆ ١چرکە لەم نووسخە نوێیە دا دابەزێنراوە.
ئەم ئامرازە بەرهەمی کۆمپانیای Emurasoftـە.نوێترین وەشانی ئەم ئامرازە توانایی کردنەوەی فایلە گەورەکان لە کەمترین کات دا کە شۆرشێک لە ناو ئێدیتۆرەکان بە هەژمار دەکرێ، پێشکەش بە ئێوەی دەکات.(کردنەوەی فایل هەتا رادەی ٢٤٨گیگابایت یان ٢،١بلیۆن دێر)

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 12,0 MB
File ver : 11.0.5
File format : exe
Date Added : Februar 7th 2012
Last viewed : ...... Dec 19th 2012
System Requirements: Win Logo  Microsoft® Windows:  Xp / Vista / 7                            
Free Download
Free Download
Free Download

Free Download Full Uninstall 2.11


هەرکاتێک کە نەرمەواڵەیێک لە سەر ویندۆز دادەمەزرێنین جێ پێ بە جێ دەهێڵێ کە رەنگە پاش سڕینەوەشیان ئەو جێ پێیانە بمێننەوە و دوای ماوەیێک دەبنە هۆی کەمبوونەوەی کارایی سیستەم. هێندێک کات نەرمەواڵەکانیش بە هۆی جۆراوجۆر توانایی Uninstall کردنیان نامێنێ و تەنیا رێگایێک کە دەکرێ پێی بیانسرینەوە، کەڵک وەرگرتن لە نەرمەواڵەی تایبەتی ئەم بوارەیە.
Full Uninstall ئامرازێکی زۆر ساکارە و سووکە بۆ سڕینەوەی(Uninstall) بنەرەتی نەرمەواڵەکان. نەرمەواڵەیێک کە زۆر بە هاسانی وەکار دەکەوێ و بە چەند کرتەکردنێک بەرنامەی هەڵبژێردراو، بە بێ بەجێ هێشتنی جێ پێ یەکان، هەڵدەستێ بە سڕینەوەی بەرنامەکان بێ ئەوەی فایلێک لە پاش خۆی بە جێ بهێڵێ.
کارکردی Full Uninstall بە چەشنێکە، کە ئەو ئامرازانەی لە مێژە دامەزرێنراون، بە جیا لە ئەو پرۆگرامانەی کە تازە داگیراون،لە تەنیشت یێک ریز دەکات هەتا نەرمەواڵەکە بە هاسانی بتوانێ لێکیان جیا بکاتەوە. هەر وەها دواین ئاڵوگۆر پێش و دوای سڕینەوە بە بەکارهێنەر نیشان دەدات هەتا بەکارهێنەر بتوانێ ئاگاداری وردی لە سەر سیستەم وەدەست کەوێت.

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 3.20MB
File ver : 2.11
File format : zip
Date added : Jule 11th 2012
Last viewed : ...... Nov 18th 2012
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  XP/Vista and Windows 7 *x86/x64                            
Free Download
Free Download

Free Download Cryptic Disk 3 Professional 3.0.29


Cryptic Dick Pro بەرنامەیەکە بۆ پارێزگاری لە زانیاریە نهێنییەکان، کە بە هۆی کۆد کردن بە شێوەی ئۆلگوریتمی AES 256-Bit کە تەنیا بە کلیک کردنێک دەتوانن زانیاریەکانتان بکەن بە کۆد یان لە کۆد دەریان بهێنن.(دەست راگەیشتن بە زانیارییە پارێزراوەکان بە بێ زانینی وشەی نهێنی مومکین نییە) ئەگەر هەککەرێک حەتتا بتوانێ بێتە ناو هارددیسکی کۆمپیوتێرەکەتان،بە هۆی بەکۆد کردنی زانیارییەکانتان توانای دەس وێراگەیشتنی نامێنێ.
ئەم بەرنامەیە پشتیوانی لە بەکارهێنانی چەند بەکارهێنەر دەکات، بە شێوەیێک کە هەر بەکارهێنەر وشەی تێپەربوونی خۆی دەبێ و بەرێوەبەری سیستەم( ویندۆز( رێکخستنەکان دەکات و هەر بەکارهێنەریش تەنیا دەتوانێ زانیاریەکانی خۆی بکاتەوە. Cryptic Dick Pro بە کەڵک وەرگرتن لە ئۆلگوریتمە مۆدێرنەکانی وەک AES/Rijndael، Serpent، Twofish، Blowfish, CAST6 هەڵدەستێ بە کۆد کردنی زانیارییەکان و دەتوانن بە دانانی وشەی تێپەربوون لە سەر کارتەکانی بیرگە،درایوەکانی Pen وبیرگەکانی USB و هەر وەها پارتیشێنەکانی هارددیسک و... پارێزگاری لە زانیارییەکانتان بکەن.

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 13,3 MB
File ver : 3.0.29.569
File format : exe
Date added : Oct 01th 2010
Last viewed : ...... Oct 16th 2010
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  7, Vista®, 2008, 2003, XP SP1+                            
Free Download
Free Download

Free Download AutoPlay Media Studio 8.1


بەکارهێنانی سی دی و دی وی دی ــەکانی فرە راگەیێنەکان(Multimedia*) لە ناو بەکارهێنەرەکان دا زۆر برەوی هەیە. کۆمپانیاکان کورتەیێک لە کار و بەرهەمەکانی خۆیان بۆ ناساندن و سەرنج راکێشانی کریارەکان لە سی دی ـیەکانی فرەراگەیێنەکان کەڵک وەردەگرن. هەڵبەت ئامرازی زۆرتریش هەن کە بۆ درووستکردنی ئەم چەشنە لەوحە پەستێنراوانە دەبێ کەڵکیان لێ وەربگیرێ. تەنیا کۆمپانیاکان نین کە بۆ ناساندنی خزمەتەکانی خۆیان سی دی فرەراگەیێنەکان تەراحی دەکەن، بەڵکوو کەسانی ئاسایش بە ئامانجی جۆراوجۆر هەڵدەستن بە تەراحی و درووستکردنی خۆگەری بۆ لەوحەکانی پەستێنراو.
AutoPlay Media Studio یێکێ لە کامڵترین ئامرازەکانی درووستکردنی خۆگەڕی(AutoPlay*) بە هەژمار دێت. ئەم ئامرازە یێکێ لە دەوڵەمەندترین ئامرازی خۆگەرییە کە بە هەبوونی ئیمکاناتێکی زۆر و هەروەها هەبوونی رواڵەتێکی سەرنج راکێش بۆتە هۆی راکێشانی بەکارهێنەری زۆر بۆ درووستکردنی لەوحی پەستێنراو بە شێوەی فرەراگەیێنەکان. ئەم ئامرازە بە هەبوونی تەرحی لە پێشدا دارێژراو بۆتە هۆی ئەوە کە بەکارهێنەربتوانێ بە هۆیانەوە بیرۆکەی نوێ بە شێوەی تەواو پیشەیی بخوڵقێنێ.
تواناییەکانی گرینگی دیکە کە لەم ئامرازە دا جێ کراون بریتین لەو تەن(Object*)ـانەی کە پتر بە چەشنی دەق، وینە، فایلی فلاش، فیلم، دەنگ و...خۆ دەنوێنن و کەڵکیان لێوەردەگیرێت. بەڵام لەم روانگەیەی کە وترا AutoPlay Media Studio ئامرازێکی پیشەیی بە هەژمار دێت بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بەکارهێنەری پیشەیی دەتوانێ بە نووسینی چەند دێر سکریپت خۆگەری زۆر سەرنجراکێش بخووڵقێنێ. ئەم ئامرازە لە گەڵ زۆربەی زمانەکانی بەرنامەنووسی دا دەگوونجێ. Microsoft Visual Basic, Macromedia Director, Microsoft Visual C++ or Borland Delphi ئەوانە بەشێک لە زمان و ئامرازەکانن کە AutoPlay Media Studio هاوئاهەنگی تەواوی لە گەڵیان هەیە. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-هاسان لە بەکارهێناندا و پشتگری کردن لە کێشان و بەردان دا
-پشتگری کردن لە زۆربەی تەنەکانی هەبووی وەک وێنە، فیلم، فلاش، دەق و...
-رایتی هەر چەشنە سی دی و دی وی دی ـیێک بە شێوەی خۆگەڕی
-درووستکردنی تەنیا فایلێک بە فۆرمەتی EXE بۆ خۆگەرییەکان
-پشتگری لە هەر چەشنە فۆرمەتێکی دەنگ و رەنگ وهەروەها پێشاندانی هەر یێک لەوان
-پشتگریکردن لە هەر چەشنە دەنگێک لە کانالە جیاوازەکاندا
-تەرحی لە پێشدا دارێژراوی جۆراوجۆری زۆر جوان
-توانایی دانانی گالێری وێنە
-ئیجرای بەرنامەکانی دیکە لە ناو خۆگەڕی دا تەنیا بە کرتە کردنێک
-درووستکردنی بێسنووری لاپەرە بۆ خۆگەڕی
-پێشاندانی خێرای خۆگەڕی
-درووستکردنی ئسلایدشۆ لە وێنە و توانایی رایت کردنیان لە سەر سی دی و دی وی دی
-پشتگریکردن لە زمانە جۆراوجۆرەکانی بەرنامەنووسی
-بۆشایی جیاواز بۆ سکریپت نووسین تایبەتی بەرنامەنووسان
-ئیجرای فایلەکانی PowerPoint لە خۆگەڕی دا
-گۆڕینی سایزی لاپەرەکانی خۆگەڕی
-پێشاندانی کتێبەکانی ئلێکترۆنیکی بە فۆرمەتی پی دی ئێف
-و...

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 49.9MB
File ver : 8.1.0.0
File format : exe
Date added : July 08, 2012
Last viewed : ...... Oct 10st, 2012
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  2000, XP, Vista and 7 Compatible with: Win 32 and 64 bit                            
فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد

* Multimedia : فره‌ڕاگه‌یێنه‌کان، ڕه‌نگاڵه
* AutoPlay : خۆگەڕی
* Object : تەن
***************

Free Download Agnitum Outpost Firewall Pro 8.1

هەبوونی ئاگرە دیوارێکی بەهێز دەتوانێ رادەیێکی زۆر لە فایلە تێکدەرەکان لە ناو بەرێت و لە حاست هێرشە جۆراوجۆرەکان کە دەکرێتە سەر پێژمێر ببێ بە پەرژین و بەرگری لێ بکات. ئاگرە دیوارەکان ئەمرۆکە بە گشتی لە ناو کۆئامرازەکاندا وەک بەشێکی سەرەکی جێگیر دەکرێن کە لە سیستەم دا گرینگی تایبەتی خۆی هەیە بەچەشنێک ئەگەر کەمێک سەرنج بدەین لە کۆنترین ویندۆزەکاندا لانی کەم ناوی ئاگرە دیواری تێدا هێنراوە ئەگەریش نەیتوانیبێ هێزی بەرەنگار بوونەوەی هەبووبێت.
Outpost Firewall Pro ناوی ئەو کۆئامرازە پاراستنەیە کە بەکارهێنەران لە مەترسیەکانی هەر هێرشێک دەپارێزێت. ئەم ئاگرە دیوارە بەهێزە کە بەشێوەی تەواو پیشەیی تەراحی و دارێژراوە بەردەوام لە گەران دایە بۆ چاوەدێری و بەسەرکردنەوەی سیستەم و ئەو پەیوەندییانەی کە بە شێوازی جۆراوجۆری وەک ئینترنێت وە یان تۆر دەگیرێت و هەر بە هۆی ئەم گەرانە بەردەوامانەیە کە هەر هێرشێک دەناسێت و بۆ بەرەنگار بوونەوەی بە خێرایی لێی رادەپەرێت.
کەڵک وەرگرتن لە نوێترین تێکنۆلۆژییەکان لەم ئامرازە دا بە ئاشکرا بەرچاو دەکەوێ چوونکێ کۆمپانیای بەرهەمهێنەر واتە Agnitum لە وەشانی نوێی دا لە تێکنۆلۆژی زۆر بەهێز و هەڵبەت نوێ کە بە ناوی IDS یان هەر Intrusion Detection System بەکار هێنراوە، کە تەواوی تێچوو و دەرچووەکان لەپەیوەندییەکان دا بە شێوەی تەواو بەسەر دەکاتەوە و هەر چەشنە زانیاری دەسخەرۆکەر و کاتگر کە بناسرێت بە خێرایی دەیانسرێتەوە و لە ناویان دەبات. راوەستان و تێکۆشین لە گەڵ هەر چەشنە فایلێکی تێکدەرانە کە رەنگە لە گەڵ ئیمایلەکان بۆ بەکارهێنەران بە مەبەستی جۆراوجۆر بنێردرێ بەشێکی دیکە لە تواناییەکانی ئەم ئامرازەیە کە لە ناویدا پێی ناسێنراوە. ئەم وەشانەی ئەم ئامرازە بەشێک لە بەهێزترین ئاگرە دیوارەکانە کە لە دونیای گرینمانەکی ئامرازەکاندا جێگیر کراوە و ئەگەر ئێوەش بایەخ بە پاراستنی زانیارییەکانتان دەدەن دەتوانن لەم ئامرازە کەڵک وەربگرن و بە ئاسوودەیی پێژمێرەکەتان بەکاربهێنن. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-چاوەدێری تەواوی تێچوو و درچووەکانی ئینترنێتی
-چاوەدێری هەر چەشنە فایلێکی پەیوەست بە ئیمایلەوە
-توانایی دانانی وشەی تێپەڕ بۆ ئاگرە دیوار بە مەبەستی بەرگری کردن لە دەستێوەردانی رێکخستنەکان لە لایەن کەسانیترەوە
-پاراستنی بەهێز بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە نوێترین تێکنۆلۆژیەکان
-نوێ کردنەوەی خێرا بۆ ناساندنی هەر چەشنە هێرشێک بۆ سەر سیستەم
-کۆنترۆڵی بەردەوامی ترافیکی تۆر و ئینترنێت و رادەی زانیارییەکانی ئاڵوگۆر کراو
-بەرگریکردن لە دامەزراندنی هەر چەشنە ئامرازێک بە بێ ئاگاداری بەکارهێنەر
-هاسان لە بەکارهیناندا
-شاردنەوەی کەسایەتی بەکارهێنەر لە ئینترنێت دا
-بەرزی پاراستن بۆپەیوەندییەکانی ئامراز و پارێزگاری کردن لە ئەو ئامرازانەی کە لە گەڵ تۆر دا پەیوەندیان هەیە
-و...

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 27.3MB (x86) / 35.3MB (x64)
File ver : 8.1 (4303.670.1908)
File format : exe
Date Added : June 19, 2013
Last viewed : ...... Sep 30th 2013
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  32- and 64-bit Windows (Windows 8, Windows 7, Vista, Windows XP SP2+, Windows Server 2003 SP1+, 2008)                            
Free Download
Free Download
Free Download

Free Download Digital Audio Editor 7.6

زۆرێک لە ئێمە لە سەر ئەو باوەرەین کە دەسکاریکردن و نووسینی موزیکەکان رەنگە کارێکی زۆر دژوار بێ بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازە جۆراوجۆرەکان کە لەم بوارە دا هاتوونەتە بەرهەم دەتوانرێ بەوپەڕی وردبینی یێەوە پیشەییترین نووسینەکان بە ئەنجام بگەیێنین. Digital Audio Editor ئامرازیکی بە هێزە لە بواری دەسکاریکردن و نووسینی فایلەکانی دەنگ. ئەم ئامرازە سەرەڕای ساکار بوون توانایی زۆر بەهێزی هەن کە هەر کامیان دەتوانن لە بە‌هیز کردنی هەڵسان بە ئەرکی نووسین دا یارمەتیدەرێکی زۆر بەکەڵک بن. پشتگریکردن لە زۆربەی فۆرمەتەکان تایبەتمەندییێکە کە لە یێکەم نیگا دا بەرچاو دەکەوێ. بەکارهێنەر بە کەڵک وەرگرتن لەم تواناییە دەتوانێ بە پێی پێویست فایلی دەنگی خۆی هەڵبژێرێ و بۆ دەسکاریکردنی هەنگاو بنێت.
ئەم ئامرازە دەرفەتی دەرووست کردنی مووزیکیش بۆ بەکارهێنەر دابین دەکات، پیشەییەکانی نووسین و دەسکاریکەر دەتوانن بەم بژاردانەی کە لەم ئامرازە دا جێکراونەتەوە، جوانترینی موزیکەکان بخووڵقێنن. رواڵەتی گرافیکی ئامرازیش هۆیێکی دیکەیە هەتا بەکارهێنەر بەم ئاکامە بگەیێنێ کە ئەم ئامرازە بە رواڵەت ساکارە توانایی بە‌هێزی هەن کە گشتیان زۆر بە هاسانی دەتوانرێ بەکار بهێنرێن. هەبونی پتر لە ١٠ مۆدێل کاریگەری خاڵێکی دیکەی ئەم ئامرازەیە کە دەستی بەکارهێنەر لە دەسکاریکردنی بەرهەم ئاوەڵاتر دەکات بۆ باشتر بە ئاکام گەیاندنی کارەکان.
توانایی تۆمارکردن بە گشت جۆرەکانی تێچوو و هەروەها پاشەکەوت کردنیان بە فۆرمەتی دڵخواز وەیان حەتتا رایت کردنیان لە سەر هەر چەشنە لەوحێکی پەستێنراو بە شێوەی دیسکی دەنگ، لەو تایبەتمەندییانەن کە لەم ئامرازە دا گوونجێنراون. قەبارەی کەمی Digital Audio Editor خاڵێکی تری جێگای سەرنج پێدانە کە بتوانن بە بێ دوودڵی دایمەزرێنن و بەکاری بهێنن! هێندیک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-هاسان لە بەکارهێناندا
-هەبوونی رواڵەتی تەواو گرافیکی
-هەبوونی گاریگەری جۆراوجۆری دەنگ
-پاشەکەوت کردن بەو پەڕی کەیفییەت
-پشتگریکردن لە زۆربەی فۆڕمەتەکانی باو
-توانایی پاشەکەوت کردن لە سەر پەپکە رەقە یان سوتاندنی لە سەر لەوحەکانی پەستێنراو
-توانایی گونجان لە گەڵ زۆربەی تێچوووەکان
-کۆنڤێرتکردنی فۆرمەتە جۆراوجۆرەکان بە یێکتر
-و...

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 8.88MB
File ver : 7.6.0.252
File format : exe
Date Added : Nov 30th, 2006
Last viewed : ...... Oct 28th 2012
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  XP/ Vista/ 7                            
Free Download
Free Download

Free Download

Release date: 
License:  Freeware



System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  XP/ Vista/ 7                            
Free Download
Free Download

Free Download

Product Details:

License : Freeware
Publisher : Click here
File size :
File size :
File ver :
File format : exe
Date Added :
Last viewed : ...... Jan 28th 2016
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  2000 / XP / Vista / 7 / 8 / 10                            
Free Download
Free Download

Free Download Allok Video Splitter 3.1

حەتمەن بۆ ئێوەش هاتۆتە پێش کە بە هۆی پڕقەبارە بوونی فایلی ویدئۆیی ناچار بوونە کە فایلەکە بە سەر چەند بەشی بچووک دا دابەش بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ لە ئامرازی ئەم بوارە کەڵک وەربگیرێت. Allok Video Splitter ناوی ئەو ئامرازەیە کە بە رواڵەتێکی ساکار و بە کردەی سەرکەوتوو و برهێز هەڵدەستێ بە بڕینی و دابەش کردنی فایلی بە قەبارەی زۆر. کارپێکردنی ئەم ئامرازە زۆر هاسانە و خێراییێکی زۆر بەرچاوی هەیە و پشتگری لە تەواوی فۆرمەتەکانی باو دەکات. جگە لەوانە دەتوانێ هاوکات چەند بەش لە یێک کات دا ببڕێت و هەر وەها ئیمکانی نیشاندانی هەیە بە شێوەی راستەوخۆ، پێش تەواو بوونی کارەکە بۆ دڵنیا بوون لە ئاکامی بڕین و دابەش کردن و...!

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 11.29MB
File ver : 3.1.1217
File format : exe
Date Added : November / 17 / 2009
Last viewed : ...... Jan 12th, 2016
System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  98 / Me / XP / 2000 / 2003 Server / Vista / 7                            
Free Download
Free Download

Free Download Allok Video Joiner 4.6

یەکێک لە باشترین پرۆگرامی بە یەکەوە نووساندنی فایلەکانی ویدۆییە. ئەم پرۆگرامە دەتوانێ پشتگری لە فۆرماتەکانی وەکوو: AVI، Divx، XviD، MPEG، WMV، ASF، RM، MOV، 3GP، MP4 بکات. بە کارهێنەر دەتوانێ بەبێ هیچ بەربەستێک فایلە ڤیدۆئییەکان بە یەکەوە بنووسێنێت و لە سەر سی دی یان دی وی دی بیانسووتێنێ و بە پلەیری ماڵێش بیانبێنێ. هەر وەهاجێگای سرنجە کە لە کاتی بە یەکەوە نووساندنی فایلە ویدۆییەکان هیچ لە چۆنایەتی فیلمەکە دانابەزێنێ و کەیفییەتی فیلمی ئەسلیەکە دەپارێزێت. ئەم پرۆگرامە کارپێکردنی زۆر ئاسانە و بە کرداری Drag And Drop دەتوانن فایلەکان رێک بخەن و هەرچەند فایلی ویدۆییتان هەبێ بیکەنە یەک فایل و کەڵکی پێویستی لێ وەربگرن.

Product Details:

License : Serial
Publisher : Click here
File size : 8.58MB
File ver : 4.6.1217
File format : exe
Date Added : 05/29/2010
Last viewed : ...... Jan 05th, 2016
System Requirements: Win Logo  Microsoft® Windows:  98 / Me / XP / 2000 / 2003 Server / Vista / 7                            
Free Download
Free Download
Free Download

Release date: 
License:  Freeware



System Requirements: Win Logo Microsoft® Windows:  XP/ Vista/ 7                            
Free Download
Free Download

   
  • دەسپێک
  • فــرتەکان
  • پەیوەندی
  •  
  • ئـــــــــانــــــتـی ویــــــــــرووس
  • ئــــــــــــــاگـــــــــرەدیــــــــــوار
  • دژە ســیـــــخـــووریـــــــەکــــان
  • ئــامـــرازەکــانـــی پـــاراســـتـن
  • ئــامـــرازەکــانـــی خـــێراکــردن
  • خــــــــاوێــــن کـــــەرەوەکـــــان
  • ئــامـــرازەکـــانــی سـیـسـتـەم
  • ئــامـــرازەکـــانــی پــاڵـپــشــت
  • ئــامـــرازەکـــانــی پـارتـیــشــێن
  • ئــامـــرازەکـــانــی ســـڕیــنـەوە
  • دیـسـکـئاژۆکـان و پــەپـکـەرەقــە
  • ئــامــــرازەکـــانــــی فــــــــلاش
  • پــــــــلــــــەیــــــــرەکــــــــــــان
  • کــۆنـڤـــێرتـکـەرەکـانـی ویـــدئـۆ
  • ئــــامــــرازەکــــانــی ویــــدئـــۆ
  • بـڕیـن و پێکەوە نوساندنی ویدیـۆ
  • رایـتی ســی دی & دی وی دی
  • ئـــامــرازەکــانــی کـۆپــی کـردن
  • ئــــامــــــــرازەکـــــــانـی دەنـگ
  • ئــــــامـــــرازەکـــانـــی وێـــــنـە
  • ئــــــامـــــرازەکـــانـــی دیــزایــن
  • ئــــامـــرازەکــانـی هــــێـنـانـەوە
  • ئـــامـــرازەکـــانــی خـــۆگـــەڕی
  • ئـــامــرازەکــانــی کـۆپــی کـردن
  • ئـــامـــرازەکـــانــی شـــاشـــــە
  • ئـــامـــرازی فـــایـل و فـــۆلــدێـر
  • ئـــــامــــرازی پــــی دی ئـــێــف
  • ئــــــــــامــــــــــــــرازی زیـــــپ
  • ئــــــامـــــــرازی داگـــــــرتـــــن
  • ئـــــــــــــامـــــــــــــــــرازی رام
  • ئــــــامــــرازەکــــانـــی بـــانـــێر
  • لــــــۆگــــۆ و واتـــــــێــرمـــــارک
  • ئـــــامـــــرازەکـــانـی لاوەکــــی
  •  
     
     
    سه‌ره‌تا   |    پەیوەندی    |     دەسپێک
    هیوادارم لە داگرتنی ئامرازەکان چێژ وەربگرن و ئەگەر بە ماڵپەرێکی باشی دەزانن بە هاورێـیانـتانی بناسـێنن

    وێبچن :: کورد ئای تی گروپ :: زانستپه‌روه‌رانی كورد :: سی فۆر کورد :: هاك بۆ كورد :: چێكردنی ماڵپه‌ڕ :: چاوگ :: تەلارساز :: کوردیزاین :: فێربوون

    shnsosoft